چۆن بفرۆشیت لەسەر بازار؟

ڕێنمایی هەنگاو بە هەنگاو بۆ فرۆشتن لە ناو بازاڕ 

پێشەکی:  

بازاڕ یەکەم سیستەمی بازاڕێ ئۆنلاینە کە ڕێگە دەدات هەموو بازرگانان و بەرهەمهێنەران و هاوردەکاران و فرۆشیارانی عێراقی، بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان لە ڕێگەی بازاڕێکی یەکگرتووەوە بفرۆشن. بە هەڵبژاردنی بازاڕ، ئەتوانی بازاڕی خۆت لە گەڕەک و شارەکەی خۆتەوە گەشە پێبدەی بۆ هەموو کڕیارانی وڵاتەکەت. لە بازاڕدا ئەمانەوێ تۆڕێک بۆ هەموو تاکێکی عێراقی بەرهەم بهێنین بۆ ئەوەی چی پێویستە بیکڕێتط هەموو لە یەک بازاڕی یەکگرتوودا. بێگومان تۆ فرۆشت زیاتر ئەبێ و قازانجیشت زیاتر ئەبێت. دروستکردنی چارەسەرێکی لۆجستیکی بۆ بازاڕی عێراق، لەکاتێکدا کە کەلێنیەکی گەورە لە ڕیگەچارەی گەیاندندا هەیە، ئەو فکرەیەی هێنایە مێشکمانەوە بۆ ئەوەی کە چارەسەرێکی سیستماتیکی لۆجستیک بۆ بازاڕەکە بکەین. کێشە نیە ئەگەر تۆ دوکانێکی بچوکت هەیە، یان مارکێتێکی گەورە یاخود کارگەیەکی گەورە، ئێمە ئەو قوەتەت ئەدەینێ کە بەرهەمەکانی خۆت بخەیتە بازاڕێک بە گەورەیی عێراقەوە.  

 

تۆمار کردن 

تۆ ئەتوانی بە ئاسانی ئەکاونتێک تۆمار بکە لە ڕێگەی بەشێ فرۆشتن لە بازاڕ لە بەشی خوارەوەی ماڵپەڕەکەمان. ئێمە پێویستمان بە چەند زانیاریەکی ورد هەیە لەسەر بیزنسەکەی بەڕێزت.  

چ شتێک پێویستە بۆ تۆمار کردنی ئەکاونتەکەت؟  

  • کارتی نیشتمانی 
  • ژمارە تەلەفۆنی کارا 
  • ئیمەیلی کارا 

 

پۆرتاڵی فرۆشیار 

کاتێک وەکو فرۆشیار خۆتت لە بازاڕ تۆمار کرد، تیمی ئێمە پێداچونەوە بە زانیاریەکاندا دەکەن. ئەگەر زانیاریەکان پشتڕاست کرانەوە لە لایەن بازاڕەوە، گرێبەستەکە بە ئیمەیل بە دەستت دەگات. پێویستە هەموو لاپەڕەکانی گرێبەستە واژۆ بکرێت و نوسخەی واژۆکراو بگەڕیتەوە بۆ ناونیشانی ئێمە. پاشان، ئێمە کۆپی واژوکراوی لە لایەن خۆمانەوە دەنێرینەوە بۆ ئیمەیلەکت لەگەڵ ناونیشانی پۆرتاڵی فرۆشیار، و زانیاریەکانی پێویست بۆ داخڵ بوون.  

لەڕێگای زانیاریەکانەوە کە وەری دەگری، ئەتوانی داخڵی پۆرتاڵی تایبەتی خۆت بیت. ئەمە فرۆشگایەکە بۆ بەڕێوەبردنی ئەکاونتی فرۆشیارەکان، درست کردنی لیستی بەرهەمەکان، زیادکردنی بەرهەم و زانیاری، هەروەها دروستکردنی جۆری جیاواز لە هەمان بابەت، ئاپدەیت کردنی کالاکان و هتد.  

لەڕێگای پۆرتاڵی فرۆشیارەوە دەتوانی:  

  • ئاگات لە بڕی فرۆشی ڕۆژانەکەت بێ بۆ هەموو ئەو بەرهەمانەی لە سەر بازاڕ دەیفرۆشی 
  • ئاگات لە لیستی بابەتەکانت هەبێ (چەن دانەت ماوە)  
  • لیستی بابەتەکانت ئاپدەیت کەیتەوە.  
  • لیست دروست بکە بۆ بەرهەمەکانت 
  • دابەزاندنی ڕاپۆرتی فرۆشتن 

چۆنیەتی بەکار هێنانی پۆرتاڵ:  

پەڕەی سەرەکی: داشبۆردی بەکارهێنەرە بۆ دابینکردنی شیکاری، تێڕوانینێکی گشتی بۆ بەرهەمەکان، وردەکاری داواکاری، باڵانس و هتد. 

داواکاریەکان: شوێنی بینیەوەی داواکاریەکانە. ئەتوانی داواکاریە تازەکان لێرەدە ببینی و ئۆردەرەکان لەم بەشەدا بەڕێوە بەری.  

بەرهەمەکان: بەشی بەرهەمەکان ئەو پلاتفۆرمەیە کە ئەتوانی بەرهەمەکان لەوێدا بەڕیوە بەری. زیادکردنی بابەتی نوێ، دانانی نرخ، بڕ، وێنەو هتد. بە ئاسانی بەردەستبوونی بابەتەکە بۆ فرۆشتن لەم شوێنەدا هەڵبژێری. هەروەها، ئەتوانی جۆری جیاواز بۆ هەمان بەرهەم درووست بکەی، بۆ نموونە ڕەنگ، قەبارە، مارکە، هتد. بۆ دروستکردنی یەکەم بابەت، کلیک بکە لە دوگمەی زیادکردن لە سوچی سەرەوەی دەستی چەپی پۆرتاڵەکە. پاشانی ئەو زانیاریانەی داواکراوە پڕ بکەرەوە، لەوانە ناو، کەتەگۆری (ئەتوانی لەو کەتەگۆریانەی بەردەستە هەڵبژێری)، نرخ، وەسفی بابەتەکە (کورتەیەک لە سەر کالاکە بنووسە)، وێنە (ئەتوانی وێنەی بە کوالیتی بەرزەوە دابنێی بەپێی ئەم ڕینمایانە. قەبارەی وێنەکە *** * *** پیکسەل، سایزی وێنەکە *** مێگابایت)، کۆدی کالا، بڕی بەردەست لە هەر بەرهەمێک، وشەی سەرەکی (کیوۆرد)، هتد. بە بەکارهێنانی بەشی داشکاندن، ئەتوانی داشکاندن بکەی بۆ بابەتەکان.   

ڕاوبۆچوون: کڕیارەکان ئەتوانن ڕاوبۆچوونی خۆیان لەسەر کالاکان بنوسن. ئەمە ڕێگە دەدات بە کڕیارەکانی داهاتوو بڕیار بدەن ئایا کالاکە بکڕن یان نە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی کڕیارەکانیتر.  

هەلی پەیوەندی: دوو بەشی هەیە، پەیوەندی لەگەڵ کڕیار، پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەری سیستەم. تۆ ئەتوانی بە ئاسانی ئەم بەشە بەکار بهێنی بۆ قسەکردن لەگەڵ کڕیارەکان و ئەو کڕیارانەی پرسیاریان هەیە لە سەر کالاکەی تۆ. هەروەها ئەتوانی لەگەڵ ئەدمینی بازاڕ لە ڕێگەی بەشی پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەری سیستەم قسە بکەیت.  

پاکێج بۆ بەرهەم: بە ئاسانی پەکەیج دروست بکە لە کالاکانی خۆت. ئەتوانی دوو بەرهەم یاخود زیاتر پێکەوە ببەستی لە پاکێجێک و بە شێوەی پەکەیج بیانفرۆشیت.  

ژمێریاری: هەموو هاتوچۆی پارە و باڵانسەکان ئەتوانی لەم بەشەدا ببینیتەوە، هەروەها وردەکاری پارە ڕاکێشانەکان. ئەتوانی داوای پارە ڕاکێشان بکەیت بۆ هەموو ئەو فرۆشانەی لە ڕیگای بازاڕەوە کردوتە.  

 سایدباڕ: ڕاپۆرتی هەموو ئۆردەرەکان، ئۆردەرە ڕەتکراوەکان، گۆڕانکاری ئۆردەرەکان و هتد بۆ هەر کاتێک پێویستت پێ بوو ڕابکێشی.  

پێشنیار ئەکەین ئەم ڤیدیۆیە ببینی بۆ ئەوەی تێڕوانینێکی باشترت هەبێ لەسەر چۆنیەتی بەکار هێنانی پۆرتاڵەکە.  

 

چۆنیەتی گەیاندنی کالا بە دەست کڕیارەکان؟ 

بازاڕ چارەسەرێکی لۆجستیکی نەتەوەیی دروست کردوە بۆ گەیاندنی داواکاریەکان. هەموو گەیاندنەکان لەڕێگای بی بیپەوە دەگەن بە دەستی کڕیارەکان. پاش ئەوەی داواکاری گەشتە دەستت، هەموو ئەوەی پێویستە بیکەی ئەوەیە داواکاریەکە ئامادە بکەیت و بینێری بۆ ئۆفیسی ئێمە. ئەتوانی بە هەر ڕێگایەک کە خۆت حەزت لێیە لە کاتی دیاری کراودا داواکاریەکە بگەینیتە ئۆفیسی ئێمە یاخود داوا بکەی تیمی ئێمە بێت و کالاکە لە دوکانەکەی تۆ وەربگرێت. ئەمە ئەو کاتەیە کە گەشتەکە دەست پێدەکات. ئێمە لە بازاڕدا ئاگامان لە کۆ کردنەوە، کۆگاکردن و گەیاندنی بە دەستی کڕیار دەبین. 

هێشتا ئەکاونتت نییە؟ ئێستا ببە بە فرۆشیار !!!