چاودێری پێستی پیاوان

27/04/2023

چاودێری پێستی پیاوان

زۆر کەس پێیان وایە کە چاودێری پێست تەنها بۆ خانمانە. ئەگەر تۆ یەکێکیت لەوانەی کە وا بیردەکەیتەوە، داوات لێدەکەین واز لە بیرکردنەوە بهێنیت و ئەم بلۆگە بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی زیاتر بزانیت دەربارەی ڕێنماییەکانی چاودێری پێستی پیاوان.

لەم ساڵانەی دواییدا پیاوانیش دەستیان کردووە بە تێگەیشتن لە بەهای چاودێری پێست بە هەمان شێوە. بۆیە لەم  بلۆگدا چەند ڕێگەیەکی بەسوود و سادەتان پێ ئاشنا دەکەین کە دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ گرنگیدان بە پێستی پیاوان:

پێشنیارەکان بۆ ئەو بەرهەمە تەواوانەی کە لە ڕۆتینی چاودێری پێستی پیاودا جێگیر بکرێن، یان بۆ ئەو پیاوانەی کە بۆ یەکەمجار دەست بە ڕۆتینی چاودێری پێست دەکەن.

پاککەرەوە:

پێستی پیاوان ڕەنگە بە ڕێژەی 25% ئەستوورتر بێت لە پێستی ئافرەتان، هەر بۆیە پێویستە پاککەرەوەیەکی بەهێز و قووڵ بەکاربهێنرێت بۆ پاککردنەوەی پێست بە باشی. بەڵام دەبێت دڵنیا بیت لەوەی کە پاککەرەوەکە بەهێزە بۆ ئەوەی پێست پاک بکاتەوە، بەڵام نەرمە بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی برینداربوون یاخود هەوکردن. ئەو بەرهەمانەی کە ترشی گلایکۆلیک یان سالیسیلیکیان تێدایە هەڵبژاردەیەکی باشن.

شێدارکەرەوە:

ئەو پیاوانەی ڕۆژانە ڕیش دەتاشن، ڕۆژانە پێستیان بەر ڕێکارێکی توند دەکەوێت. کاریگەرترین ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بەکارهێنانی شێدارکەرەوەی ماتە. شێدارکەرەوە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پێست بە قووڵی شێدار بکاتەوە و ئەو بریقەی ڕواڵەتی کەم دەکاتەوە کە بەهۆی زیادەڕۆیی لە بەرهەمهێنانی چەوریدا دروست دەبێت.

سیرۆم:

کاتێک پیاو دەگاتە تەمەنی ٢٥ ساڵی پێویستە بیر لە بەکارهێنانی سیرۆمی ڤیتامین سی بکاتەوە بۆ شێدارکردنی پێست و پاراستن و گەڕاندنەوەی بریقەی پێست کە لە سەرەتای بیستەکانی تەمەنیدا هەیبوو. بۆ ڕێگریکردن لە پیربوونی پێشوەختەی پێست، ڤیتامین سی وەک پاراستنێک لە پیسیەکان کاردەکات. ئەگەر پیربوون تەنها کێشەیەک نەبێت بۆ ئافرەتان، پیاوانیش ئارەزووی پاراستنی گەنجی خۆیان دەکەن.

سکراب و ماسک: 

سکراب یان ماسک دەتوانێت چی بۆ پێستی پیاو بکات بەباشی ناسراوە. بە نەهێشتنی خانە مردووەکانی پێست و هەر پیسییەکی کەڵەکەبوو، تەقشیرکردنی پێست بە خێرایی دەرکەوتنی پێست باشتر دەکات (بۆ نموونە لە پیسکەرەکانی ژینگە). پێشنیار دەکرێت کە لانیکەم هەفتەی جارێک تەقشیر بکرێت (هەرگیز هەموو ڕۆژێک نا!). هەروەها دەتوانرێت تەقشیرکردنی پێست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەکاربهێنرێت، وەک دوورکەوتنەوە لە بڵاوبوونەوەی زیپکە، یان بۆ ئامادەکردنی پێست بۆ ماسکێک کە شێداری دەکات و نەرمی دەکات.

دژەخۆر:

وا مەزانە پێستی پیاوان ڕووبەڕووی زیانەکانی تیشکی خۆر نابێتەوە چونکە بەقەد پێستی خانمان نەرم نییە. تەنانەت لە ڕۆژانی هەوریشدا گرنگە چینێکی تەنک دژەخۆر بەکاربهێنیت بۆ پاراستنی دەموچاوت لە تیشکی سەروو بنەوشەیی. خۆر مەترسیدارترین دوژمنی نیشانەکانی پیربوونە، بۆیە پێویستە ژن و پیاو ڕۆژانە خۆیان لە تیشکی خۆر بپارێزن.

چەندین بەرهەمی چاودێری پێست هەیە، بەڵام پێویستە بزانیت کامیان گونجاوترینە بۆ پێستت. بۆ دۆزینەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە سەیری بەرهەمەکانی سەر بازار بکە و باشترین بژاردە دەدۆزیتەوە.

کۆمێنتەکان

هیچ پۆستێک نەدۆزرایەوە

بیروڕایەک بنووسە