سیاسەتی گەڕانەوە


گەڕانەوەی کاڵاکان: 

ئەگەر بەهەر هۆکارێک دەتەوێت بەرهەمێک دوای کڕین لە ڕێگەی ماڵپەڕی بازاڕ بگەڕێنیتەوە، تکایە کێشەکە  ڕوون بکەرەوە  و بە زووترین کات بیگەڕێنەرەوە لە ماوەیەک کە لە 48 (چل و هەشت) کاتژمێر لە دوای گەیاندن زیاتر نەبێت، ئێمەش بە خۆشحاڵیەوە دەیگۆڕین یان هەمووی یان بەشێک لە بڕی کڕینی بەرهەمە داواکراوەکان دەگەڕێنینەوە بە پشتبەستن بە مەرج و ڕێساکانی بازاڕ و بە ئارەزووی خۆمان. تکایە ئاگاداربن، لە حاڵەتی ئەو کاڵایانەی کە ئەگەری تێکچوون وە لە ناوچوونیان هەیە وەک خۆراک، خواردنەوە، ئەو کاڵایانەی کە بۆ بەکارهێنانی ئێستای ماڵان دانراون، و بەرهەمە فرێشەکان ، داواکاری بۆ گەڕانەوەی کێشەکە دەبێت یان دەستبەجێ لەگەڵ گەیاندنی داواکارییەکە بکرێت یان لە 24 ( بیست و چوار) کاتژمێر لە کاتی گەیاندنەکەوە بە داوای لێبووردنەوە گەر لەو کاتە زیاتر بێت ناتوانین وەریبگرینەوە. 

بۆ مەبەستی پاکوخاوێنی ئێمە دەتوانین جلوبەرگی ژێرەوە  تەنها لە کاتێک کە ناتەواوی یاخود هەڵە لە ناردنی داواکارییەکە بۆ کڕیاڕ بیگەڕێنینەوە. ئەگەرنا لەبەر هۆکاری تەندروستی و سەلامەتی تەوای کەرەستەکانی وەک دەرمان، کەرەستەی جوانکاری، ئەو ئێکسسواراتەنەی کە کونکردنیان تێدایە وە جلوبەرگی ژێرەوە ناتوانین بیانگەڕینینەوە بۆیە هەر لەبەر ئەم هۆکارە تکایە پێش جێگیرکردنی داواکارییەکەت دڵینا بە لە داواکردنەکەت. 

بەرهەمەکان بۆ گەڕاندنەوە لەلایەن کڕیارەوە پێویستە بەکارنەهێنرێن، لە هەمان بارودۆخ و کوالیتی ئەو کاتەدا بن  کە بەرهەمەکە تێیدا  گەیاندراون ئەگەرنا گەڕانەوەکە لەلایەن بازاڕ کە سەر بە مونڵاینە وەرناگیرێت. جگە لەوەش ئەگەر کاڵاکان لەو کاتەی کە بازاڕ داوای کردووە و لەو ماوەیەی کە لە سەرەوە باسمان کرد نەگەڕێندرانەوە، ئەوا بازاڕ مافی ئەوەی هەیە کە گەڕانەوەکە قبوڵ نەکات و بۆیە گۆڕینی بەرهەمەکەت ڕەت بکاتەوە یان هەمووی یان بەشێک لە بەهای ئەو شتە تایبەتەی کە کڕدراوە. 

هەروەها، مەرجێکی پێشوەختە بۆ قبوڵکردنی گەڕانەوە لەلایەن  بازاڕەوە بریتییە لەوەی کە لە هەر حاڵەتێکدا شتومەک/کاڵا گەڕێنراوەکان دەبێت وەک خۆیان بن و پاکەتێکی تەواویان هەبێت و زیانیان پێ نەگات، بە هەموو پاکەتە ئەسڵی و هەر شتێکی تری کە لەگەڵیدا بووە وەک سندوق، ستایرۆفۆم، نایلۆن، پاتری، لیبێڵ، فۆڕمی گەرەنتی، ڕێنمایی بەکارهێنان، دیاری، کۆد هتد پێویستە شتەکان بەەک تازە وابن" وەسف بکرێن، ئەمەش واتە دەبێت بتوانین بە تەواوی نرخی فرۆشتن بیانفرۆشینەوە . 

تێچووی گەڕانەوە: 

کڕیار تێچووی پەیوەست بە گەڕانەوە لە ئەستۆ دەگرێت ئەگەر کڕیار هەڵە بێت بەڵام ئەگەر هەڵەکە بەهۆی کەمتەرخەمی لەلایەن  بازاڕەوە بووبێت، ئەوا ئەوان تێچووی گەڕانەوە یان گەیاندنی جێگرەوەکە دەگرنە ئەستۆ. 

گەیاندنی کاڵا: 

لە حاڵەتی گەیاندنی شتێک لەلایەن کارمەندی  گەیاندنی سەر بە  بازاڕ و بەرهەمەکە لەگەڵ ئەو وەسفەدا نەگونجێت کە بۆ شتەکە دراوە یان شتەکە لە کاتی گەیاندندا زیانی بەرکەوتووە بەهۆی پێچانەوەی  نادروست وە یان مامەڵەکردن و گواستنەوەی نادروست لەلایەن کەسی گەیاندن و شتەکە بە کەموکوڕی دۆزرایەوە، گەڕانەوەی ئەو شتانە/کاڵا  کە کەموکوڕیان تێدایە  لە ئەستۆی بازاڕ دەبێت. لەم جۆرە حاڵەتانەدا کڕیار مافی ئەوەی هەیە  ئەو کاڵایانە لە کاتی گەیاندن وەرنەگرێت یان داوای گەڕانەوەی بکات دوای ئەوەی کاڵاکان لەلایەن کڕیارەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت و پەیوەندی بە ماڵپەڕی بازاڕ کردووە، دەبێت کاڵاکە هەر کە گەیاندرا پشکنین بۆ بکرێت ڕاستەوخۆ داواکارییەکە پێشکەش بکات. 

گەڕاندنەوەی پارە بۆ کڕیار: 

کاتێک بازاڕ کاڵای گەڕاوە لە کڕیار وەردەگرێت، دوای پشکنینی کاڵاکان و قبوڵکردنی گەڕانەوە، هەر گەڕاندنەوەی پارەیەکی پەیوەندیدار بۆ کڕیار بە کریدتکردنی ئەو کارتە یان ئەکاونتە دەکرێت کە کڕیار کڕینی تایبەتی پێکردووە، یان بە کاش ئەگەر کڕیارەکە لە کاتی گەیاندنیدا بە کاش پارەی داواکارییەکەی داوە. هەموو گەڕاندنەوەی پارەکان پەیوەستە بە مەرج و ڕێساکانی دابینکەری پارەدان. 

ئەگەر بەرهەمەکان بە تێکچوون یان ناتەواو گەڕێنرانەوە، ئەوا بازاڕ هیچ پابەندبوونێکی نییە بە وەرگرتنی کاڵا گەڕاوەکان. جگە لەوەش، بازاڕ پابەند نییە بە گەڕاندنەوەی هەموو یان بەشێک لە بەهای کاڵا تایبەتەکانی گەڕاوە ئەگەر زیانیان بەرکەوتبێ یاخود بە پێ هەلومەرجەکانی ئێمە نەگەڕێندرێتەوە.